Cîhan
مێرتز نیگەرانە لەوەی ئاڵمانیا دەبێت بەشێکی زۆری تێچووی پشتیوانی کردنی ئۆکراین لە ساڵی داهاتوودا لە ئەستۆ بگرێت
پەیامی کورد ... مێرتز نیگەرانە لەوەی ئاڵمانیا دەبێت بەشێکی زۆری تێچووی پشتیوانی کردنی ئۆکراین لە ساڵی داهاتوودا لە ئەستۆ بگرێت
◻️ بەپێی بڵاوکراوەی ڕۆژئاوایی، پێشبینی دەکرێت ئەمە یەکێک بێت لەو بابەتانەی کە لە وتووێژەکانی لەگەڵ زێلێنسکی لە لەندەن باسی لێوە دەکرێت. ئەمەش بەهۆی کێشەی جیددی بوودجە لە فەرەنسا و بەریتانیا.
◻️ کۆمیسیۆنی ئەورووپا پێشبینی دەکات ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئیتاڵیا بەشێکی زۆری تێچووی ئەو قەرزانە بخەنە ئەستۆ کە بە سەروەت و سامانی بەستووی ڕووسیا مسۆگەر دەکرێن. بەپێی ڕاپۆرتی پۆڵەتیکۆ، بەرلین دەبێت 52 ملیار یۆرۆ (4.6 تریلیۆن ڕوبڵ) بدات.