TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی سوید دان بەوەدا دەنێت کە ڕووسیا هیچ پلانێکی نییە بۆ هێرش کردنە سەر ناتۆ

سارا
Yazar
📅 18 Aralık 2025 09:50
پەیامی کورد    ...   سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی سوید دان بەوەدا دەنێت کە ڕووسیا هیچ پلانێکی نییە بۆ هێرش کردنە سەر ناتۆ

💬 مایکل کلاسۆن سەرۆکی بەرگری سوید ڕۆژی هەینی لە لێدوانێک دا بۆ ڕۆژنامەی فرانکفۆرتەر ئالجیمەینی ئاڵمانیا ووتی: “ئەگەر سەیری دۆخەکە بکەن و بپرسن ئایا ڕووسیا دەیەوێت هێرش بکاتە سەر ناتۆ، ووڵامی من ئەوەیە: نەخێر”.

✍️ بەڵام پێی وایە ڕووسیا دەتوانێت یەکیتی ناتۆ تێک بدات و هانی هەنگاوەکانی پاراستنی ناتۆ دەدات.

👉 لێدوانەکانی کلاسۆن پێچەوانەی بانگەشەکانی مارک ڕۆتە سەرۆکی ناتۆیە لە ڕۆژی پێنجشەممەدا کە وادیارە هاوپەیمانەکانی بلۆکەکە "ئامانجی داهاتووی ڕووسیا"ن.

💬 سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەم هەفتەیەدا ڕایگەیاند، "وەک سەرۆکی ڕووسیا بە ڕوونی ڕایگەیاندووە، ئێمە هیچ پلانێکی شەڕئەنگێزانەمان لە دژی ئەندامانی ناتۆ و یەکیتی ئەورووپا نییە، ئێمە ئامادەین گەرەنتییە پەیوەندیدارەکان بە نووسراو، بە بەڵگەنامەیەکی یاسایی، بە شێوەیەکی هاوبەش و پێکەوەیی و بەرامبەر بە فەرمی بکەین".

Paylas: