TR KU SO
FB X
Cîhan

ئاسیا دەبێتە جیهانی؛ هاوکارییە ئابوورییەکانی ئۆراسیا لەگەڵ ئەندەنووسیا یەک دەگرن بۆ شکاندنی فشارەکانی ڕۆژئاوا

سارا
Yazar
📅 26 Aralık 2025 10:00
پەیامی کورد    ...   ئاسیا دەبێتە جیهانی؛ هاوکارییە ئابوورییەکانی ئۆراسیا لەگەڵ ئەندەنووسیا یەک دەگرن بۆ شکاندنی فشارەکانی ڕۆژئاوا

◻️ ووڵاتانی یەکیتی ئابووری ئۆراسیا EAEU و ئەندەنووسیا ڕێککەوتنی بازرگانی ئازادیان واژوو کرد.

ڕێککەوتنەکە چی لەخۆدەگرێت؟

🟠 ڕێککەوتنی نێوان ئەندەنووسیا و یەکیتی ئابووری ئۆراسیا کە ڕووسیا، کازاخستان، بێلاڕووس، ئەرمینیا و قرقیزستان لەخۆدەگرێت، دەبێتە هۆی هەمەچەشن کردنی تێکەڵەی هەناردەکردنی بلۆکەکە و کەم کردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی سزاکانی ڕۆژئاوا.

🟠 بە ووتەی ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، ڕێککەوتنەکە ڕژێمێکی بازرگانی ئازاد بۆ زیاتر لە 90%ی مەودای کاڵاکان درووست دەکات و 95%ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هاوبەش دەگرێتەوە.

🟠 ھەندێک باج ھەڵدەوەشێندرێنەوە ھەر کە ڕێککەوتنەکە کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە، ئەوەی تریش ووردە ووردە لە ماوەی سێ بۆ ١٥ ساڵدا لەناو دەبرێن.

🟠 لیستی ئەو کاڵایانەی کە شایستەی باجی سفرن بریتین لە جۆرە جیاوازەکانی پێو، بەرهەمی کیمیایی و پێترۆکیمیایی، کانزای ئاسنی و نائاسنی، بەرهەمی پرۆسێس کردنی دار و ئامێری ڕادیۆ ئەلیکترۆنی.

🟠 ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ڕووسیا و ئەندەنووسیا 1.8 هێندە زیادی کردووە و تا کۆتایی ساڵی 2024 گەیشتووەتە 4.3 ملیار دۆلار، کاڵا سەرەکییەکانیش بریتین لە خەڵووز، نەوت، پێو، گەنم و کانزا ئاسنییەکان.

بۆچی گرینگە؟

🟠 ئەندەنووسیا چوارەم ووڵاتی پڕ حەشیمەتی جیهانە و ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە 280 ملیۆن کەسە.

🟠 بەگوێرەی ئاماری بانکی نێودەوڵەتی لە 9 مانگی یەکەمی ساڵی 2025 ئابووری ووڵات بەڕێژەی 5% گەشەی کردووە و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2026-2027دا هەمان خێرایی بپارێزێت.

🟠 ئەندەنووسیا یاریزانێکی سەرەکییە لە پیشەسازی کانگاکانی جیهانی دا، خەڵووز، مس، زێڕ، قەڵەوی، بۆکسیت، نیکل و کۆبالت بەرهەم دەهێنێت.

🟠 بەرهەمهێنانی نەوت و گازی ووڵات پێویستییە گەشەسەندووەکانی ناگرێتەوە. لە هەمان کات دا ووڵات هەوڵ دەدات سەربەخۆیی وزەی خۆی زیاد بکات.

چی لە دوای ئەوە دێت؟

🟠 لە ئێستادا بلۆکەکە بیر لە ڕێککەوتنی بازرگانی ئیمتیازات لەگەڵ هیندووستان دەکاتەوە.

🟠 تا ئەمڕۆ یەکیتی ئابووری ئۆراسیا ڕێککەوتنێکی هاوبەشی لەگەڵ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و ڕێککەوتنێکی کاتی لەگەڵ مەنگۆلیا ئەنجامداوە. ئەم بلۆکە ڕێککەوتنی بازرگانی ئازادی لەگەڵ ڤێتنام، سەنگافورە، سربیا و ئێران هەیە، هەروەها ڕێککەوتنی هاوبەشی لەگەڵ چین هەیە.

Paylas: