Cîhan
هانا نیوومەن، نوێنەری ئاڵمانیا لە پەرلەمانی ئەورووپا، داوای هەنگاوی یەکلاکەرەوەتری یەکیتی ئەورووپا لەدژی کۆماری ئیسلامی دەکات
هانا نیوومەن، نوێنەری ئاڵمانیا لە پەرلەمانی ئەورووپا، داوای هەنگاوی یەکلاکەرەوەتری یەکیتی ئەورووپا لەدژی کۆماری ئیسلامی دەکات
هانا نیوومەن، سیاسەتمەداری ئاڵمانیا و پەرلەمانی ئەورووپا، لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئێکس، بە ئاماژە بە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەكانی خەڵكی ئێران سەبارەت بە سەركوت و بڕینی ئینتەرنێت لەو ووڵاتە، خوازیاری پشتیوانی دەست بەجێ و یەکلاکەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ خۆپیشاندەران بوو. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ڕێژیمی ئێران بە بڕینی ئینتەرنێت و سنووردارکردنی پەیوەندییەکان، هەوڵ دەدات “دڕندەیی” خۆی بشارێتەوە و ڕێگری لە بینینی ناڕەزایەتییەکان بکات.
نیوومەن زیادی كرد، گەلی ئێران جارێکی دیکە لەسەر شەقامەکانە، لەگەڵ ئەوەی دەزانن كە ڕەنگە ڕووبەڕووی تووندوتیژی ببنەوە، بەڵام لەبری بێدەنگی، ئازایەتی و کۆڵنەدانیان هەڵبژاردووە. ئەو خوازیاری ئەوە بوو ئەورووپا گوێی لە دەنگی ئەوان بێت و پابەند بێت بە پاراستنی مافە مرۆیی یەکان و ئازادییە بنەڕەتییەکانیان.