هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له پارێزگای كه‌ركوكیش ئه‌نجام ده‌درێت
پەیامی کورد ... په‌رله‌مانى عیراق بڕگه و مادده‌كانی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی په‌سند كرد و به‌پێی هه‌مواری یاساكه هه‌ڵبژاردن له پارێزگای كه‌ركوكیش ئه‌نجام ده‌درێت.
دره‌نگانێكى شه‌وى ڕابردوو په‌رله‌مانى عیراق ده‌نگی دا به‌هه‌موارى یاساى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان و به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ په‌سند كرا، كه به‌پێى هه‌مواره‌كه هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگاى كه‌ركووكیش ئه‌نجام ده‌درێت.
له یاساكه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی پێویسته كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق به‌راوردى لیستى ده‌نگده‌ران به فۆرمى خۆراك و پێناسى بارى شارستانى بكات و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوانه بسڕێته‌وه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو لیسته‌دا یه‌كناگرنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى ماده‌ى 140 ده‌یانگرێته‌وه به‌ده‌رن له‌و به‌راورده.
هه‌روه‌ها پێویسته كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ست جیاكردنه‌وه بۆ ئه‌و سندوقانه بكات، كه تانه‌یان له‌سه‌ر ده‌بێت له‌كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.