TR KU SO
FB X
Cîhan

خامنەیی: جێهێستنی کارتی دەنگدان بە سپی حەرامە

Rozan Ateş
Yazar
📅 07 Haziran 2021 13:26

پەیامی کورد … خامنەیی: جێهێستنی کارتی دەنگدان بە سپی حەرامە

 

عەلی خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، جێهشتنی کارتی دەنگدان بە سپیتی حەرامە و دەبێت هەموو کەسێک بەشداری دەنگدان بکات.

 

ڕۆژی یەکسەممە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١، عەلی خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەیەوە باسی لەوەکرد، دەنگدانی هەرکەسێک دەبێتە هۆی بەهێزکردنی دەسەڵاتی حکومەتی وڵاتەکەی و جێهێشتنی کارتی دەنگدان بەسپێتی "حەرامە".

 

رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت هەموو کەسێکی بەژداری هەڵبژاردنی ئەمساڵ بکات چونکە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی دەوڵەتەکەمان و دەشڵێت، "دەنگنەدان زیان بە رژێمی ئیسلامی ئێران دەگەیەنێت".

 

بڕیارە لە ١٦ی حوزەیرانی ئەمساڵدا، کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵبژاردنی گشتی لەسەرانسەری ئەو وڵاتە بەڕێوەبچێت و تیایدا، ژمارەیەک کەس خۆیان بۆپۆستی سەرۆک کۆماری ئێران پاڵاوتووە و لەنێویشیاندا مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەرۆک کۆماری پێشووتری کۆماری ئیسلامی ئیران هەیە.

Paylas: