TR KU SO
FB X
Cîhan

لە بەر گوللە باران کردنی بنکە چاودێرییەکانی تورکیا ووڵامێکی قورس دەداتەوە

سارا
Yazar
📅 09 Şubat 2020 01:46

پەیامی کورد    ...    لە بەر گوللە باران کردنی بنکە چاودێرییەکانی تورکیا ووڵامێکی قورس دەداتەوە .

ئانکارا ئەگەری داخرانی بنکە چاودێرییەکانی ووڵاتەکەی لە ناوچەی بێ کێش لە ئێدلیب ڕەت کردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی بەرگری نەتەوەیی تورکیا بە بلاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند : هێزە چەکدارەکانی ئەم ووڵاتە لە ئەگەری هەر جۆرە هێرشێکی لەناکاو بۆ سەر بنکە چاودێرییەکانی تورکیا لە ناوچەی بێ گێرەو کێشە لە ئێدلیب ، ووڵامێکی قورس لە چوارچێوەی بەرگری مەشرووعی لە خۆی دەدەنەوە .

لەم بایەننامەیەدا هاتووە بنکە چاودێرییەکانی هیزە چەکدارەکانی تورکیا ، لە باووکری باشووری سووریا هەروەها بە چالاکییەکانی خۆی بەردەوامی دەدات و هەموو چەک پێویستییەکان بۆ بەرگری لە خۆی لە بەردەستی ئەواندا دەبێت .

بە پێی ڕێکەوتننامەکانی ئاستانە سەبارەت بە سووریا ، تورکیا ١٢ بنکەی چاودێری لە ناو ناوچەی بێ کێشە و ئاڵۆزی درووست کردووە کە هەندێک لەوانە لە دوای دواهەمین هێرشەکانی لایەنگرانی بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریا لە ئابڵۆقەدا گیریان کردووە .

Paylas: