TR KU SO
FB X
Cîhan

لە لیبیا بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە 150 كەس گیانیان لەدەست دا

Rozan Ateş
Yazar
📅 12 Eylül 2023 14:25

پەیامی کورد... لە لیبیا بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە 150 كەس گیانیان لەدەست دا

لە بەشی باكوور و ڕۆژهەڵاتی لیبیا، بەهۆی زریانێكی بەهێزەوە، لافاو دروست بوو و زیاتر لە 150 كەس گیانیان لەدەست دا، بەرپرسانی وڵاتەكەش ئاماژە بەوە دەدەن، ئەگەری هەیە ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ 2 هەزار كەس بەرز بێتەوە.

لەبارەی لافاوەكەوە، ئوسامە حەماد، سەرۆک وەزیرانی بەشی ڕۆژهەڵاتی لیبیا،ڕایگەیاند، بەهۆی لافاوەوە، کە لە دوو رۆژی ڕابردوودا بەردەوام بووە، هەزار کەس ون بوون و ژمارەی گیانلەدەستدان دەگاتە دوو هەزار کەس.

ئەمە لە كاتێكدایە، بەرپرسی مانگی سووری شاری بنغازیی وڵاتەكە، بە ئاژانسی (ڕۆیتەرز)ی گوتووە: "ژمارەی گیانلەدەستدان لە شاری درنە لانیکەم 150 کەسە و لەوانەیە بگاتە 250 کەس."

ڕوونیش كراوەتەوە، هۆکاری ڕوودانی ئەم لافاوە زریانی “دانیاڵ” بووە، کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی لیبیا و شارەکانی بنغازی و درنەی گرتووەتەوە.

Paylas: