TR KU SO
FB X
Cîhan

لە ئیمارات ١٠٠٪ی خەڵک ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان بە کار هێناوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 02 Haziran 2022 20:03

پەیامی کورد... لە ئیمارات ١٠٠٪ی خەڵک ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان بە کار هێناوە

دەوڵەتی ئیمارات ڕایدەگەیەنێت هەڵمەتی نیشتمانی بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و ڕێژەی بەکارهێنان گەیشتە ١٠٠٪ هاووڵاتییان.

لەمبارەیەوە وەزارەتی تەندروستی و گەشەپێدانی کۆمەڵگەی ئیمارات ڕایگەیاند، هەڵمەتەکانی بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا کە بە چەند قۆناغێک دەستیپێکرد، توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و بەرگرییەکی گشتی دژی ڤایرۆسەکە دروست ببێت و حاڵەتەکانی تووشبوون بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەوکەمبونەوە بچن.

هەروەها ڕوونیشی کردەوە، لە قۆناغی یەکەمدا، کە تایبەت بوو بە خۆبەخشەکان، کەسانی نەخۆش و بەتەمەن بە لەبەرچاوگرتنی دۆخیان ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان پێدرا و لەقۆناغەکانی دیکەدا سەرجەم چین و توێژەکانی گرتەوە، بەو شێوەیەش ڕێژەی بەکارهێنانی ڤاکسینەکە گەیشتە ١٠٠٪.

هاوکات ئەوەشی خستە ڕوو، گەیشتن بەو ڕێژە بەرزەی بەکارهێنانی ڤاکسینەکە لەلایەن هاووڵاتییانەوە لەڕێگەی بەردەستخستنی ڤاکسینەکە لەتەواوی بنکە تەندروستییەکانی سەر بە دەوڵەت و کەرتی تایبەت بۆ سەرجەم هاووڵاتییان و بەردەستخستنی سەرجەم جۆرەکانی ڤاکسینەکە کە کاریگەرییەکانی سەلمێنراون بەدی هاتووە.

شایەنی باسە لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، ئیمارات، یەکەم وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە لیستی یەکەمی وڵاتانی جیهان دەستی بە هەڵمەتی کوتانی بەکۆمەڵ کرد لەدژی کۆرۆنا، ئەمەش دوای تەنیا چەند ڕۆژێک لە پێشکەشکردنی داواکاری فەرمیی کڕینی ڤاکسینیی سینۆفارمی چینی.

Paylas: