Cîhan
لە ئەنجامی هێرشەکانی داعش ٤ سەربازی عێراقی کوژران
پەیامی کورد … لە ئەنجامی هێرشەکانی داعش ٤ سەربازی عێراقی کوژران
چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پێنج قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر هێز و میلیشیا عێراقییەکان.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، درەنگانی شەوی هەینی ٢ی تەمووزی ٢٠٢١، چەکدارانی داعش لە دەوروبەری دەریاچەی سەرسار لە ئەنبار، هێرشیان کردووەتە سەر هێز و میلیشیا عێراقییەکان.
لە ئەنجامی هێرشەکەی داعش، کە لە پێنج قۆڵەوە کردوویەتییە سەر هێز و میلیشیا عێراقییەکان، چوار کارمەندی هێز و میلیشیا عێراقییەکان کوژراون و سێی دیکەش بریندار بوون.