TR KU SO
FB X
Cîhan

لە رێگەی1100 كارتی ئەلیكترۆنییەوە هەوڵی بەقاچاخبردنی 5 ملیۆن دۆلار دراوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 27 Nisan 2023 19:42

پەیامی کورد... لە رێگەی1100 كارتی ئەلیكترۆنییەوە هەوڵی بەقاچاخبردنی 5 ملیۆن دۆلار دراوە

بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرگ ڕایدەگەیەنێت فێڵێكی دیكەی بردنی دۆلاریان بۆ دەرەوەی وڵات ئاشكراكردوە و دەستمان بەسەر زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلاردا گرتووە.

حەسەن عگێڵی بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرگ ڕایگەیاند: فێڵێكی دیكەی بردنی دۆلاریان بۆ دەرەوەی وڵات ئاشكراكردوە كە لە رێگەی كارتی ئەلیكترۆنیی پارەدانەوە هەوڵدراوە زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلار بە قاچاخ ببرێنە دەرەوەی عێراق.

ڕوونیشكراوەتەوە: كە لە رێگەی 1100 كارتی ئەلیكترۆنیی پارەدانەوە كە گەشتیاران لەگەڵ خۆیاندا هەڵیانگرتبوون، هەوڵدراوە پارەكان ببرێنە دەرەوەی عێراق.

شایەنی باسە دەستەی گومرگ ناوی ئەو وڵاتانەی ئاشكرانەكردووە كە هەوڵدراوە دۆلاریان لە عێراقەوە بە قاچاخ بۆ ببرێت، تەنها بە وڵاتانی بیانی ناویبردوون كە گەشتیارانی عێراقی هەوڵیانداوە لە رێگەی فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكانەوە پارەكانیان بۆ بگوازنەوە.

Paylas: