TR KU SO
FB X
Cîhan

لە پارێزگای میسان هەشت کەس کوژران

Rozan Ateş
Yazar
📅 04 Mayıs 2022 22:11

پەیامی کورد... لە پارێزگای میسان هەشت کەس کوژران

دوو هۆزی پارێزگای میسان بە شەڕ هاتن و هەشت کەسیان لە یەکتر کوشت، شەڕەکە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتییە.

دەزگا ئەمنییەکانی عێراق ئاشکرایان کرد کە شەڕەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئایاری 2022 لە ناحیەی عوزێر ڕویداوەو تیایدا چەکی سووک و مامناوەند بەکارهاتووە.

بەپێی ئاماری بەرایی هێزە ئەمنییەکان، تا ئێستا هەشت کەس لە هەردوولا کوژراون و شەڕەکە پەیوەندی بە کێشەی کۆمەڵایەتی و دوژمنداریی کۆنی نێوان هەر دوو هۆزەکەوە هەیە.

دەزگا ئەمنییەکان لەبارەی وردەکاریی شەڕەکەوە دەڵێن، چەند چەکدارێک لەناو ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەیان لە دوو کەس کردووە و بەهۆیەوە شەڕ و پێکدادان سەریهەڵداوەتەوە.

 

Paylas: