لە ساڵی ٢٠٢٠ دا لانیکەم ٥٠ پەیامنێر کوژراون
پەیامی کورد ... لە ساڵی ٢٠٢٠ دا لانیکەم ٥٠ پەیامنێر کوژراون
رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٥٠ رۆژنامەنووس كوژراون و زۆرینەیان لەو وڵاتانەی كە شەڕیان تێدا نییە و زیاتر لە ٢٧٠ رۆژنامەنووسیش دەستگیر كراون.
پەیامنێرانی بێسنوور لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بڵاویكردوەتەوە: لەساڵی ٢٠٢٠ەق كوشتنی رۆژنامەنووسان تا رادەیەك جێگیرە و لەمساڵدا ٥٠ رۆژنامەنوس لە جیهاندا كوژراون، ساڵی پێشتر ٥٣ بوە.
رونیشكراوەتەوە، كوشتنی رۆژنامەنووسان لە ناوچەكانی كێشمەكێشەكان دابەزیوە بۆ ٣٢% وەك سوریا و یەمەن و ئەو ناوچانەی كێشمەكێشی بچوك و مامناوەندیان تێدایە وەك ئەفغانستان و عێراق، لە هەر ١٩ رۆژنامەنووسێك ٧ یان لەو ناوچانە كوژراون كە كێشمەكێشیان تێدا نییە.
بەپێی هەمان راپۆرت، ژمارەی رۆژنامەنووسە زیندانیكراوەكان لەمساڵدا بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردوە و ٢٧٤ رۆژنامەنووس خراونەتە زیندانەوە تا سەرەتای مانگی ١٢، ئەوەش گەورەترین ژمارەیە تۆمار كرابێت لەسەرەتای ساڵانی نەوەدەكاتەوە، ژمارەی رۆژنامەنوسە زیندانیكراوەكان لەساڵی پێشودا ٢٥٠ رۆژنامەنوس بوە.