پۆلیسی ئەمریكی تەرمی 7 كەسی لە ماڵێكدا دۆزیەوە
پەیامی کورد... پۆلیسی ئەمریكی تەرمی 7 كەسی لە ماڵێكدا دۆزیەوە
پۆلیسی ئەمریكی تەرمی 7 كەسی لە ماڵێكدا لە ولایەتی ئۆكلاهۆما دۆزیەوە و ئاشكراشی كردووە، بۆ پیاوەكە و دوو كچی گەنج و هاوسەری ئەو پیاوە و سێ منداڵەكەیان دەگەڕێتەوە.
پۆلیسی ئەمریكی ئاشكرای كردووە، لەكاتی گەڕانیان بەشوێن دوو كچی گەنجدا كە لەگەڵ تۆمەتبارێكی دەستدرێژی سێكسیدا بینراون، تەرمی 7 كەس دۆزراونەتەوە، بەپێی لێكۆڵینەوەكانیان ئەو پیاوە كە ناوی "جێسی ماكفادین"ە دوو كچە گەنجەكە و هاوسەرەكەی و هەرسێ منداڵەكەی خۆی كوشتووە و دواتریش خۆی كوشتووە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەكە وتویەتی، نازانن ئەو پیاوە بیری لەچی كردووەتەوە و كەی پلانی ئەو تاوانەی داڕشتووە، منداڵەكانی تەمەنیان لەنێوان 13 بۆ 17 ساڵان بووە و كچە گەنجەكانیش تەمەنیان 14 و 16 ساڵان بووە و هاوڕێی خێزانەكە بوون، هەروەها خۆی تەمەنی 39 ساڵە و هاوسەرەكەی 35.
میدیای ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، ئەو دوو كچە گەنجە چوون شەو لە ماڵی ئەو خێزانە بەسەربەرن، ماكفادین ساڵی 2003 تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی دراوەتە پاڵ و پۆلیس بە تۆمەتێكی تریش لێكۆڵینەوەی لەگەڵ كردووە و بڕیاربووە بە تۆمەتی بەكارهێنانی منداڵان لە فیلمە پۆڕنەكاندا و بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا بۆ هەڵخڵەتاندنی منداڵان بچێتە بەردەم دادگا.