Cîhan
لە ئیسپانیا بارینی بەفر ژیانی خەڵکی پەکخستووە
پەیامی کورد ... لە ئیسپانیا بارینی بەفر ژیانی خەڵکی پەکخستووە
به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆره‌وه له نیوه‌ی ناوچه‌كانی ئیسپانیا هۆشدارییه‌كان بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزكراوه‌ته‌وه و ئه‌و رێژه به‌فر بارینه‌ش له ٤٠ ساڵی رابردوودا هاوشێوه‌ی نه‌بووه.
زریانی فیلومنا زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئیسپانیای گرتوه‌ته‌وه و به هۆیه‌وه له نیوه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته باری نائاسایی راگه‌یه‌نراوه.
له مادریی پایته‌خت فڕۆكه‌خانه‌كان و چه‌ند شاڕێیه‌ك داخراون و به‌رگریی شارستانیش داوای كردووه هاوڵاتیان خۆیان له گه‌شتی ناپێویست به‌دور بگرن.
ئه‌و به‌فربارینه چاوه‌ڕێنه‌كراوه، به حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن و مێژوویی داده‌نرێت كه لانیكه‌م له ٤٠ ساڵی رابردوودا هاوشێوه‌ی نه‌بووه.