لە ڕێگای سەرەکی شاری ناسڕڕییە کاروانێکی بارهەڵگری هاوپەیمانان کرایە ئامانج
پەیامی کورد ... لە ڕێگای سەرەکی شاری ناسڕڕییە کاروانێکی بارهەڵگری هاوپەیمانان کرایە ئامانج
سەرچاوەیەكی سەربازی عیراقی رایگەیاند، كاروانێكی بارهەڵگر هێرشی كراوەتەسەر، كە كەلوپەل و پێداویستی لۆجستی بۆ هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش دەگواستەوە.
ملازم یاسین تەمیمی ئەفسەر لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی رافیدەین ئاماژەی بەوەكردوە، بۆمبێكی چێنراو لەسەر رێگای سەرەكی نزیك لە شاری ناسڕییە كاروانێكی بارهەڵگری كردوەتە ئامانج، كە كەلوپەل و پێداویستی لۆجستی بۆ هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش دەگواستەوە.
ڕوونیشیكردەوە لە ئاكامی هێرشەكەدا، زیانی ماددی بەر كاروانەكە كەوتوە.
ئەوە سێیەم هێرشی هاوشێوەیە لەماوەی ٣٠ رۆژدا دەكرێتەسەر كاروانی گواستنەوەی كەل وپەلی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی ئەمریكا.
پێشتریش گرووپە چەكدارە شیعەكان، لەنێویاندا حێزبۆڵڵای عیراق هەڕەشەی كردبوو، هێزەكانی ئەمریكا و بەرژەوەندییەكانی دەكەنە ئامانج، ئەگەر پابەندنەبن بە بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەت بە دەركردنی هێزە بیانییەكان