لەسوریا داعش 15كەسی کوشت
پەیامی کورد... لەسوریا داعش 15كەسی کوشت
ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت داعش لەناوەڕاستی سوریادا تاوانێکی دیكهى قێزەونی ئەنجامداوەو 15 کەسی سەربڕیوە و ژمارەیەكی زۆریشی بێسەروشوێن كردوە.
ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: داعش لەناوەڕاستی سوریادا تاوانێکی دیكهى قێزەونی ئەنجامداوەو 15 کەسی سەربڕیوە کە خەریکی کۆکردنەوەی دومەڵان بون، هەروەها زیاتر لە 40 کەسی تریشی بێسەروشوێن کردوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو: لەو 15 کەسەی لەلایەن داعشەوە سەربڕدراون حهوت کەسیان مەدەنی بونو ههشتی دیكهشیان چەکداری لایەنگری حکومەتی دیمەشق بون.
باس لەوەشکراوە: تاوانەکە پێنجشەممەی ڕابردوو ئەنجامدراوە کاتێک دەیان کەس لەگوندەواری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەما خەریکی کۆکردنەوەی دومەڵان بون.
ڕوونیش كراوەتەوە: هێشتا چارەنوسی 40 کەسی تر نادیارەو حکومەتی سوریاش بەفەرمی هیچ زانیارییەکی لەسەر ڕوداوەکە ئاشکرانەکردوە.
زانیارییەکانی ڕوانگەی سوری ئاشكرای دەكات لەناوەڕاستی مانگی شوباتی ئەمساڵیش داعش 68 کەسی تری مەدەنی لەگوندەواری حهمس لەسوریا لەکاتی کۆکردنەوەی دومەڵان کوشت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی خراپی دۆخی دارایی ئەو وڵاتەو بەرزی نرخی دومەڵانەوە، هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە ڕوو لەو ناوچانە دەکەن کە مەترسیی هێرشی چەکدارانی داعشی لەسەرە.