TR KU SO
FB X
Cîhan

ئامادەکاری بۆ بەڕێوەبردنی " ڕێفراندۆم " بە پێشنیاری ئەحمەدی نەژاد

سارا
Yazar
📅 19 Şubat 2019 01:22

پەیامی کورد  ...  مەحموود ئەحمەدی نەژاد ، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران سەرەڕای ئاماژەدان بە دۆخی ئابووری ووڵاتەکەی پێشنیاری بەڕیوەبردنی ڕێفراندۆمی خستووەتە بەر باس .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، مەحموود ئەحمەدی نەژاد ، سەرۆککۆماری پێشوی ئێران لە ووتوووێژێکی تەلەفزیۆنیدا بە هەواڵێکی بەپەلە لە دۆخی ووڵات بە تایبەتی سەبارەت بە دۆخی ئابووری ووڵاتەکەی ڕەخنەی تووندی گرت .

ئەو هەروەها لە سەر ئەم بابەتە داوای ئامادەکاری بۆ بەڕیوەبردنی ڕێفراندۆمی ئابووری کرد . و ڕایگەیاند کە دۆخی ووڵات لە بواری ئابوورییەوە گەیشتووەتە حاڵەتی " فریاکەوتن " و مەترسیدار .

ئەحمەدی نەژاد هەروەها جەختی کردەوە : دەوڵەتەکەی کاتی من لە دەورانی گەمارۆدان دا بوو و باقی دەزگاکان لە خاڵی بەرامبەری دەوڵەت بوون . و هەروەها ووتی : دووری گرتن لە ئارمانجەکانی شۆڕش بووەتە هۆکاری ئەوەی کە هەندێک لە بەڕێوەبەران ، درۆزن بن .

Paylas: