TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمڕۆ خۆرگیرانی بازنەیی روودەدات

Rozan Ateş
Yazar
📅 14 Ekim 2023 13:39

پەیامی کورد... ئەمڕۆ خۆرگیرانی بازنەیی روودەدات


ئەمڕۆ دیاردەی خۆرگیرانی بازنەیی روودەدات و لە چەند وڵاتێكی جیهان دەبینرێت، بەڵام كوردستان و عێراق نابینرێت.

خۆرگیرانەكە سبەی شەممە 14ی تشرینی یەكەم كاتژمێر 06:05 خولەكی ئێوارە تا كاتژمێر 11:55 خولەك بە كاتی هەرێمی كوردستان روودەدات.

سادق عەتیە، شارەزای عێراقی دەڵێت، قۆناغە جیاوازەكانی ئەم خۆرگیرانە لە هەردوو كیشوەری ئەمریكا باكوور و باشوور، هەروەها لە زەریاكانی هێمن و ئەتڵەسی دەبینرێت.

ئەوەشی وت، بەڵام لە عێراق نابینرێت.

خۆرگیرانی بازنەیی كاتێك روودەدات كە مانگ دەکەوێتە نێوان خۆر و زەوی، مانگ بەر لە خۆر دەگرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی قەبارەی مانگ لە خۆر بچوكترە، بۆیە تیشكەكانی خۆر لە پشتی مانگەوە وەك ئاگرێكی بازنەیی دەردەكەون.

Paylas: