TR KU SO
FB X
Cîhan

١ میلیۆن دۆلار بۆ پێدانی زانیاری لە سەر کوڕی ئۆسامە بن لادەن

سارا
Yazar
📅 01 Mart 2019 17:37

پەیامی کورد  ...  ویلایەتەیەکگرتووەکان دیارییەک بە نرخی ١ میلیۆن دۆلار بۆ بە دەست هێنانی زانیاری سەبارەت بە حەمزە کوڕی ئۆسامە بن لادەن ، ڕابەری پێشووی القاعدە " دەستنیشان کردووە .

بەرپراسنی ئەمریکی دەڵێن حەمزە بێن لادەن لە حاڵی ئەوەیە کە ببێتە یەکێک لە ڕابەرانی سەرەکی گرووپە پارتیزانەکانی ئیسلام گەرا .

وا ڕاگەیاندراوە کە حەمزە بن لادەن لە شوێنێک لە سنووری ئەفغانێستان و پاکستان ە .

لە ساڵانی دوایی دا ئەو پەیام گەلێکی دەنگی و وێنەی بڵاو کردووەتەوە و داوای لە هەوادارەکانی خۆی کردووە تاکوو بۆ سەر ئامانجەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژئاوا بۆ تۆڵە سەندنەوەی کوشتنی باوکی هێرش بکەن .

ئۆسامە بن لادەن لە ساڵی ٢٠١١ دا لە هێرشی کۆماندووەکانی ئەمریکی بۆ سەر ماڵەکەی لە ئابیت ئابادی پاکستان کوژرا .

هەواڵی کوژرانی ئۆسامە بن لادەن لە لایەن " باراک ئۆباما " ەوە لە ٢ی مەی ساڵی ٢٠١١ دا ڕاگەێندرا . ئۆسامە بن لادەن هێرش کردنی ساڵی ٢٠٠١ بۆ سەر ئەمریکا کە بوو بە هۆی مردنی ٣ هەزار کەس سەرەڕاست کردبووەوە .

Paylas: