TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەڵمانیا بارەگایەکی حیزبوڵڵای لوبنان دادەخات

Rozan Ateş
Yazar
📅 19 Mart 2022 19:06

پەیامی کورد... ئەڵمانیا بارەگایەکی حیزبوڵڵای لوبنان دادەخات

هێزە ئەمنییەکانی ئەڵمانیا بارەگایەکی سەر بە میلیشیای حیزبوڵڵای لوبنانی دادەخەن.

ئەمڕۆ شەممە 19-3-2022، ڕۆژنامەی (جۆرشەلیم پۆست)ی ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسانی ناوچەکە، بڵاوی کردووەتەوە، بنکەی (ئەلموستەفا) لە شاری برێمن لە ئەڵمانیا کار بۆ بەرژەوەندیی حیزبوڵڵای لوبنانی دەکات و هانی توندوتیژی و تیرۆر دژی ئیسرائیل دەدات.

هەر وەک ئەو ڕۆژنامەیە بڵاوی کردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکان لەو بنکەیە دەستیان بەسەر چەندین کتێبی دژی بە ئیسرائیلدا گرتووە کە بیری توندڕەوی و دژایەتیی ئیسرائیلیان لە هزری خوێنەرانی دەچەسپاند.

هێزە ئەمنییەکان بەپێی یاسای قەدەغەکردنی چالاکییەکانی حیزبوڵڵای لوبنانی لە ئەڵمانیا، بنکەکەیان داخستووە.

حیزبوڵڵا میلیشیایەکی سیاسی و چەکداریی لوبنانییە و کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتیی ماددی و مەعنەویی ئەو میلیشیایە دەکات.

Paylas: