Cîhan
مانگی داهاتوو بایدن و پۆتین کۆ دەبنەوە
پەیامی کورد … مانگی داهاتوو بایدن و پۆتین کۆ دەبنەوە
وا بڕیارە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا و ڤیلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا لەشاری جنێفی پایتەختی سویسرا كۆدەبنەوە.
جەین ساكی، وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمەریكا رایگەیاند، لەكۆبوونەوەی مانگی داهاتوودا هەردوو سەرۆك بایدن و پوتین، هەموو پرسە ناكۆكەكانی نێوانیان تاوتوێ دەكەن.
هەروەها كۆشكی كرملینی روسیا لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، سەرۆكەكان لەكۆبوونەوەكەیاندا باس لەپرسە هەنووكەییەكان و پەیوەندییەكانی نێوان رووسیا و ئەمریكا و سەقامگیریی ستراتیژی دەكەن و كێشە سەرەكییەكانیش، لە نێویاندا پەتای كۆرۆنا و ناكۆكییە هەرێمییەكان.
دوای ئەوەی جۆبایدن بووە سەرۆكی ئەمەریكا، ئەمە یەكەمین دیداری بایدن و پوتین دەبێت.