TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆمپانیای ئیکیا هەموو کارەکانی لە ڕووسیا و بێلاڕووس ڕادەگرێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 03 Mart 2022 23:22

پەیامی کورد... کۆمپانیای ئیکیا هەموو کارەکانی لە ڕووسیا و بێلاڕووس ڕادەگرێت

کۆمپانیای بەناوبانگی سویدی بۆ کەلوپەلی نێو ماڵ، ئیکیا (Ikea) ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند تەواوی کارەکانی لە ڕووسیا و بێلاڕووس ڕادەگرێت بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا. ئەمەش کاردەکاتە سەر ١٥ هەزار کارمەند لە ١٧ بازاڕ و سێ کارگەی بەرهەمهێنان.

لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی فرانس پرێس کۆمپانیاکە دەڵێت " شەڕەکە کاریگەریەکی زۆری مرۆیی هەبووە. هەروەها بووەتە هۆی تێکدانی زنجیرەی دابینکردنی کەلوپەل و بارودۆخی بازرگانی. بەهۆی ئەم هۆکارانەوە Ikea بڕیاری دا بە شێوەیەکی کاتیی هەموو کارەکانی لە ڕووسیا ڕاگرێت."

Paylas: