TR KU SO
FB X
Cîhan

یەکەمین مانۆڕێ بۆمب هاوێژی ستراتیژیکی سەرووی دەنگ " هێزی سپی " ڕووسیا ئەنجامدرا

سارا
Yazar
📅 09 Şubat 2020 16:32

پەیامی کورد   ...    یەکەمین مانۆڕێ بۆمب هاوێژی ستراتیژیکی سەرووی دەنگ " هێزی سپی " ڕووسیا ئەنجامدرا .

یەکەمین فڕینی بۆمب هاوێژی ستراتیژیکی سەرووی دەنگی درووست کراوی ڕووسیا بە ناوی " تۆپۆلۆف توو ١٦٠ ی ئێم بە ناو بانگ بە " هێزی سپی " لە ڕووسیا تاقی کرایەوە 

بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە بە بلاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک کە نیشان دەدات یەکەمین فڕینی ناوگانی مووشەکی مۆدێڕن بە ناوی " توو - ١٦٠ ئێم " لە ئاسمانی ئەم ووڵاتەدا یە.

فڕینی ٣٤ خوولەکی لە بەرزایی ١٥٠٠ مەتری لە کازان ئەنجام درا . بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ، سیستەمگەل و کەل و پەلی نوێکراوە لە ماوەی فڕینەکەدا خرایە بەر لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوە .

بە هیمەتی نوێکاری لە مووشەکی ستراتیژیکی توو - ١٦٠ ئێم لە پیشەسازی فڕۆکەی کازان ، بۆمب هاوێژی توو - ١٦٠ ئێم لە ساڵی ٢٠٢١ ڕادەستی ئەرتەش دەکرێت و بۆ یەکەمین جار خرایە بەر تاقیکردنەوە .

 

Paylas: