Cîhan
یەکەم وێنەی چێرنۆبیڵ ببینە کە دوای کارەساتی ئەتۆمی گیراوە
پەیامی کورد ... یەکەم وێنەی چێرنۆبیڵ ببینە کە دوای کارەساتی ئەتۆمی گیراوە
ئەم وێنەیە لەلایەن ئیگۆر کۆستینەوە لە کۆپتەرێکەوە گیراوە دوای ١٤ کاتژمێر لە کارەساتی ئەتۆمی چێرنۆبیڵ لە ٢٦ی نیسانی ١٩٨٦. بەهۆی تیشکی ئەتۆمی ئەم وێنەیە کوالیتی بەرز نییە، لەگەڵ ئەوەشدا لە کۆی ٢٠ وێنە کە گیراوە، ئەمە تاکە وێنەی ماوە. وێنەکانی دیکە بەهۆی تیشکدانەوە بە تەواوی ڕەش بوون.
سەرەڕای نزیکی کۆستین لە شوێنی کارەساتی ئەتۆمی چێرنۆبیڵ، بەڵام ئەو تیشکانە کاریگەرییەکی کوشندەیان لەسەر نەبوو، لە ساڵی ٢٠١٥ لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا لە ڕووداوێکدا گیانی لەدەستدا.