ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی نیپاڵ بۆ 130 کەس بەرزبوویەوە
پەیامی کورد... ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی نیپاڵ بۆ 130 کەس بەرزبوویەوە
ئێوارەی هەینی 3ی نۆڤەمبەری 2023، بومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەی جاجارکورتی لە نیپاڵ هەژاند و بەهۆیەوە نزیکەی 130 کەس گیانیان لەدەستدا.
لەو بارەیەوە ناوەندی نیشتیمانی بۆ بومەلەرزە لە نیپاڵ رایگەیاند، گوڕی بومەلەرزەکە 6.4 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.
بومەلەرزەکە بووەتە هۆی رووخانی چەندین باڵەخانە و خانوو و تەنانەت لە چەندین ناوچەی هیندستاندا هەستی پێکراوە. بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەو شوێنەش، پێشینی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکان دەکەن لەبەر ئەوەی ناتوانن پەیوەندی بە هەندێک ناوچەی شاخاوییەوە بکەن لە ناوچەکە.
لەو بارەیەوە بەرپرسێکی ناوچەی جارجارکورت باسی لەوەکرد، ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە سەدان کەس و ژمارەی گیانلەدەستدانەکانیش لە بەرزبوونەوەدایە.
ئەمە دووەم بوومەلەرزەی بەهێزە لە نیپاڵ لەدوای سێڵی 2015ـەوە، کە لەو ساڵەدا دوو بومەلەرزەی بەهێز وڵاتەکەی هەژاند و بووە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی نۆ هەزار کەس، کە دوو بومەلەرزەکە زۆرینەی شوێن و ناوچە مێژووییەکان و چەندین خانوو و باڵەخانەی رووخاند و زیانەکانی بە شەش ملیار دۆلار مەزەندە کرا.