Cîhan
ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی بەغدا بۆ ١٥ کەس بەرز بوویەوە
پەیامی کورد … ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی بەغدا بۆ ١٥ کەس بەرز بوویەوە
ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەکەی بەغدای پایتەختی عێراق بەرز دەبێتەوە و شانەی راگەیاندنی ئەمنیش هۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرا دەکات.
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١، تەقینەوەیەک لە بازاڕی میللیی موریدی لە ناوچەی سەدری بەغدا رووی دا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە: تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکی چێندراو لە ژێر کۆشکێکی بازاڕەکە، رووی داوە.
بەپێی دوایین زانیاری، ١٥ هاووڵاتیی مەدەنی بەهۆی تەقینەوەکەوە بریندار بوون، کە زۆربەیان برینەکانیان سووک بووە.