TR KU SO
FB X
Cîhan

گەمارۆوە نوێیەکانی ئەمریکا لە دژی ١٣ دام و دەزگا و کەسایەتی لە ڕووسیا و ئێران

سارا
Yazar
📅 26 Şubat 2020 13:40

پەیامی کورد    ...   گەمارۆوە نوێیەکانی ئەمریکا لە دژی ١٣ دام و دەزگا و کەسایەتی لە ڕووسیا و ئێران

١٣ دامو دەزگا و کەسایەتی لە چین ، عێراق ، ڕووسیا و تورکیا بە هۆی هاوکاریکردن لەگەڵ ئێران کەوتنە لیستەی گەمارۆوەکانی ئەمریکاوە

بە پێی ڕاپۆرتێک ، مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە یاسای پەرەپێدانی چەکگەلی ئەتۆمی لە ئێران ، کۆریای باشووری و سووریا ، ١٣ دام و دەزگا و کەسایەتی لە چین ، عێراق ، ڕووسیا و تورکیا خستە لیستەی گەمارۆوە نوییەکانی خۆیەوە .

پۆمپێئۆ لەمبارەوە ڕایگەیاند : ویلایەتەیەکگرتووەکان بەرامبەر بە یاسای نەهێشتنی پەرەپێدانی چەکگەلی ئەتۆمی لە ئێران ، کۆریای باشوور و سووریا بۆ ١٣ دام و دەزگا و کەسانی بیانی لە چین ، عێراق ، ڕووسیا و تورکیا گەمارۆ گەلی نوێی دەست پێکردووە .

لەوانەش لەم لیستەیەدا ، ٥ کۆمپانیا ، هاووڵاتیانی چینی و تورکی لە لیستەی ئەو گەمارۆیانەن بە تاوانی پاڵپشتی کردن لە بەرنامەی مووشەکی ئێران دان . هاووڵاتییەکی چینی یش هەروەها تاوانبارە بە ئامادەکردنی کەل و پەلی ژێر گەمارۆوەکان بۆ بەرنامەی چەک و تەقەمەنی لە پاکستان دا .

لەم بەیاننامەیەی پۆمپێئۆدا تاکوو ئێستا ناوی کۆمپانیا و ناوی کەسانی گەمارۆدراوی ڕووسی لە لیستەی گەمارۆووە نوێیەکان ئاشکرا نەکراوە .

Paylas: