Cîhan
ژمارەی کوژراوای غەززە 11 هەزار کەسی تێپەڕاند
پەیامی کورد... ژمارەی کوژراوای غەززە 11 هەزار کەسی تێپەڕاند
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حكومه‌ت له كه‌رتی غه‌ززه به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیلی بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه 11 هه‌زار كوژراوی تێپه‌ڕاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ی تشرینی دووه‌می 2023، ئاژانسی فرانس پرێس له زاری حكومه‌تی حه‌ماس له غه‌ززه بڵاویكرده‌وه كه له‌سه‌ره‌تای هێرشی ئیسرائیله‌وه تائێستا 11 هه‌زار و 180 كه‌س كوژراون.
حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌ماس ده‌ڵێت: "هاوكات له ئه‌نجامی بۆردومان و تاوانه‌كانی زایۆنیسته‌كان بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه 28 هه‌زار و 200 كه‌س برینداربوون".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له‌و 11 هه‌زار و 180 كه‌سه‌ی كوژراون، چوار هه‌زار و 609یان منداڵ و سێ هه‌زار و 100 كه‌سیشیان ژنن".