TR KU SO
FB X
Cîhan

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سوودان ئاوارەبوون 1.6 ملیۆن كه‌سی تێپەڕاند

Rozan Ateş
Yazar
📅 01 Haziran 2023 13:40

پەیامی کورد... ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سوودان ئاوارەبوون 1.6 ملیۆن كه‌سی تێپەڕاند

رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ، بڵاویكرده‌وه‌ ژمارەی ئەو کەسانەی لە سوودان لە دوای پێکدادانەکانی نێوان سووپای وڵاته‌كه‌ و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا ماڵەکانیان جێهێشتووە یەک ملیۆن و 600 هەزاری تێپەڕاندووە.

بە پێی راپۆرتێكی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ، لە ماوەی شەش هەفتەی رابردوودا بەهۆی پێکدادانەکان و کەشی نائارامەوە 1.2 ملیۆن کەس لە ناوەوەی وڵاته‌كه‌ ناچاربوون له‌ شوێنی خۆیان بگۆڕن و 425 هەزار کەسیش هانایان بۆ وڵاتانی دراوسێ بردووە.

زۆرترین هەڵاتن لە سوودان بە 69% لە خەرتوومی پایتەخت روویداوە و لە دوای ئەو شارەوە، رۆژئاوای دارفوور بە رێژەی 20% دێت.

سوودانییەکان 64%ی ئەو کەسانە پێکدەهێنن کە بۆ میسر، لیبیا، چاد، کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، باشووری سوودان و ئیسیۆپیا هەڵاتوون و 36%ی هەڵاتووانیش لە بیانییەکان و ئەو کەسانە پێکدێن کە دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.

هاوکات میسر، چاد و باشووری سوودان زۆرترین ئاوارە روویان تێکردوون.

لە وڵاتەکە کە بەهۆی پێکدادانەکانەوە هاوکارییە مرۆییەکان پەکیکەوتووە، پێداویستییەکی خێرای بە خۆراک، شوێنی حەوانەوە و پێداویستیی پزیشکی هەیە.

لایەنەکانی ململانێکە سەرەڕای ئەوەی چەندین جار ئاگەربەست راگەیەندراوە بەڵام پێکدادانیان لە ناوچە جیاجیاکان بەردەوامە.

سوپای سوودان ماوەیەک پاڵپشتیی هێزەکانی پشتیوانیی خێرای دەکرد بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەکی سەربەخۆ و وەک سوپایەکی هاوتەریب مامەڵەی دەکرد وەکو هەڕەشەیەک دەیبینی و داوایکرد لە ماوەی دوو ساڵدا بە تەواوەتی تێکەڵی سوپا ببنەوە. لەدوای راگەیاندنی هێزەکانی پشتیوانیی خێرا کە دوای 10 ساڵ لە پێکهێنانی حکوومەتێکی مەدەنی ئەو پێشنیازه‌ قبوڵ دەکات، لێدوانە دژ بەیەکەکان و گرژییەکان روویان لە هەڵکشان کرد و لە بەیانی رۆژی 15ی نیساندا لە خەرتوومی پایتەخت و چەند شارێک پێکدادانی چەکداری دەستی پێکرد.

هێزەکانی پشتیوانیی خێرا کە لە ساڵی 2019دا لە سەردەمی سەرکۆماری پێشووی سوودان، عومەر بەشیر لە دارفوور لە دژی بەرهەڵستکاران و پاراستنی سنوور و دابینکردنی ئاسایش لە شێوەی میلیشیا پێکهێنرا و به‌ تێپه‌ڕینی كات زیاتر سەربەخۆ دەرکەوتن، هەزاران ئەندامی هەیە.

هاوکات رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئەوەی راگەیاند لە سوودان بەهۆی ئەو پێکدادانەی کە بەردەوامە 850 کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و 500 کەسیش برینداربوون.

Paylas: