ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئیسرائیل بەرز بووەوە
پەیامی کورد ... ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئیسرائیل بەرز بووەوە .
ژماره‌ی تووشبوان به ڤیرووسی كۆرۆنا له ئیسرائیل گه‌یشته هه‌زار و ٢٣٨ حاڵه‌ت، وه‌زیری ناوخۆ ئه‌و ووڵاته‌ش بڕیاریدا، ده‌روازه‌ی شاره‌كان به‌ته‌واوی دابخرێن.
رۆژنامه‌ی "تایمز ئاۆف ئیسرائیل" ی بڵاویكرده‌وه، ٧٤ هه‌زار و ٤٩٨ كه‌س كه‌ره‌نتین كراون، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوشدا، پشكنین بۆ پێنج هه‌زارو ٢٦٨ كه‌س ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتوه كه ١٣٥ كه‌سیان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، به‌وه‌ش كۆی ژماره‌ی تووشبووان بهڤیرووسهكه گه‌یشتوه‌ته هه‌زارو ٢٣٨ حاڵه‌ت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، باری ته‌ندرووستی هه‌زار و ١٤٤ حاڵه‌تیان جێگیره، ٦٠٠ له تووشبووه‌كان له ئوتێله‌كانی ته‌لئه‌ڤیڤ و قودس و به‌شێكیشیان له ماڵه‌كانیان قەرەنتینە كراون، له‌نێویشیاندا باری ته‌ندرووستی ٣٢ كه‌سیان زۆر باشه.
جلعاد ئه‌ردن وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل باسی لەوەشکردوە، به‌مه‌به‌ستی به‌رگریکردن له زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنا، بڕیاردراوه ده‌روازه‌ی سه‌رجه‌م پارێزگاكان دابخرێن.
داواشی له پۆلیسی ووڵاته‌كه‌ی كرد به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپا سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ن دهستبهسهربكهن و پشكنینیان بۆ ئه‌نجام بدرێت.
چوارشه‌ممه‌ی رابردووش ئیسرائیل بڕیاریدا، سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ میسر و ئوردۆن له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كانی خۆپارێزی له ڤیرووسی كۆرۆنا دابخرێن