Cîhan
پەیامی سەرۆککۆماری ئەمریکا بە بۆنەی هاتنی نەورۆز
پەیامی کورد ... دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ ی هەتاوی ، پەیامی نەورۆزی بڵاو کردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە باشترینەکان ، دۆناڵد ترامپ جارێکی دیکە لە پەیامی نەورۆزی خۆیدا ڕایگەیاند : بە داخەوە خەڵکی ئێران دیسان توانای ئەوەیان نییە بە شێوەی تەواو بەشداری شادییەکانی ئەم ڕۆژانەی خۆیان بکەن .
ترامپ لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی خۆیدا ڕایگەیاند : خەڵکی ئێران داواکاری مێژووی پڕ لە سەروەری ، کولتووری پتەو و جێگای ڕاستەقینەی خۆیانن لە پانتایی جیهاندا و مافی ئەوانە کە دەوڵەتێکی ووڵامدەریان هەبێ .
جێگای ئاماژەدانە پەیوەندی ئەمریکا و ئێران لە دوای بە دەست هێنانی حۆکمڕانی دۆناڵد ترامپ تاریکتر بووە .