Cîhan
پەیامی سەیری پێنتاگۆن سەبارەت بە دژە هێرشی ئۆکراین
پەیامی کورد ... پەیامی سەیری پێنتاگۆن سەبارەت بە دژە هێرشی ئۆکراین
سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی ئەمریکا رایگەیاند : دژە هێرشی ئۆکراین بۆ سەر هێزەکانی ڕووسیا "درێژ و قورس و خوێناوی دەبێت".
ژەنەڕاڵ مارک میلی، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی ئەمریکا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پێنتاگۆن، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند : هێرشی پێچەوانەی ئۆکراین ی بە شکست خواردوو نازانێت، بەڵام ئاماژەی بە بوونی هێڵی بەرگری بەهێز بۆ هێزەکانی ڕووسیا کرد.
ئاماژەی بەوەش کردوە، دژە هێرشی ئۆکراین "درێژ و قورس و خوێناوی دەبێت".
ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە دژە ئۆکراین هێرشی بەخێرایی کۆتایی نایەت و چەندین مانگ دەخاینێت.
هێزەکانی ئۆکراین لە سەرەتای مانگی حوزەیران هێرشی بەرپەرچدانەوەیان بۆ سەر چەند میحوەرێک دەستپێکردوە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیاش ڕایگەیاند، لایەنی ئۆکراینی نەیتوانیوە هیچ ئامانجێک بەدەست بهێنێت.