TR KU SO
FB X
Cîhan

میشڵ عۆن : گەراندنەوەی ئاوارە سوورییەکان بۆ وولاتەکەیان لە هەفتەی داهاتووەوە دەست پێدەکات

سارا
Yazar
📅 14 Ekim 2022 18:09
پەیامی کورد   ...  میشڵ عۆن : گەراندنەوەی ئاوارە سوورییەکان بۆ وولاتەکەیان لە هەفتەی داهاتووەوە دەست پێدەکات

ئاژانسی هەوڵی لۆبنانی " «NNA» لە زاری میشڵ عۆن سەرۆککۆماری لۆبنان ەوە ڕایگەیاند : لە کۆتاییەکانی هەفتەی داهاتووەوە گەڕاندنەوەی ئاوارە سوورییەکان بۆ ووڵاتەکاین بە شێوەی گرووپ دەست پێدەکات و ئەمە بابەتێکی گرینگە بۆ ئێمە .

ڕێکەوتن لە سەر کشاندنەوەی سنوورگەلی دەریایی لەگەل ئیسرائیل ، لۆبنان لەو کەوتنەخوارەوەیەی کە تێدا ماوە ڕزگار دەکات . لۆببان لە دوای ووتووێژگەلی ناڕاستەوخۆی لەگەڵ ئیسرائیل و ڕێکەوتنی کێشانەوەی سنوورگەلی دەریایی باشوور ، دەتوانێت نەوت و گاز دەربهێنێت

بە پێی ڕاپۆرتەکان ، ژمارەی ئاوارەگەلی سووری لە لۆبنان ١،٨ میلیۆن کەسە کە تەنیا ناوی ٨٠٨ هەزار کەسیان لە کۆمیساریای کاروباری پەنابەرانی نێودەوڵەتی تۆمار کراوە .

Paylas: