مەترسی لەناوچوونی ٢٧ هەزار گوند بە هۆی کەمئاوی لەئێران هەیە
پەیامی کورد… مەترسی لەناوچوونی ٢٧ هەزار گوند بە هۆی کەمئاوی لەئێران هەیە
بەهۆی کەمیی ئاو، ٢٧ هەزار گوند لە ئێران کە دانیشتووانەکانی زیاتر لە ١٠ میلیۆن کەسن، تووشی قەیران و مەترسی بوونەتەوە.
ڕۆژی هەینی ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، مەجید ئاقازادە، جێگری ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی ئێران لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەرییە نێوخۆییەکانی ئێران، سەبارەت بە کەمی و قەیرانی ئاو وتی: لە ئێستادا ١٣ هەزار و ٣٠٠ گوند بە حەشیمەتی زیاتر لە یەک میلیۆن و ٦٠٠ هەزار کەسەوە، لە بوونی سیستمی ئاو و ئاوەڕۆ بێبەشن.
ناوبراو هەروەها بە وتنی ئەوەیکە لە ئێستادا ٩٨٠٠ گوند بە حەشیمەتێکی یەک میلیۆن و ٩٠٠ هەزار کەسییەوە بۆ خۆیان ئاوی خۆیان لە ڕێگەی کانیاو و سەرچاو سروشتییەکانەوە دابین دەکەن و ١٧ هەزار و ٦٠٠ گوند بە حەشیمەتێکی ٨ میلیۆن و ٤٠٠ هەزار کەسییەوە تووشی کێشەی کەمئاوی بوون، ڕایگەیاند کە لە ئێستادا زیاتر لە ٢٧ هەزار و ٤٠٠ گوند لە ئێران تووشی قەیرانی کەمئاوی بوون و مەترسییان لەسەرە.