TR KU SO
FB X
Cîhan

٢٥٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی هەژاریی سەخت بوونەتەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 13 Nisan 2022 18:25

پەیامی کورد... ٢٥٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی هەژاریی سەخت بوونەتەوە

ڕێکخراوێکی بەریتانی ئاشکرای دەکات، زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا بەهۆی کاریگەری و لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و جەنگی ئۆکرایناوە کە نرخی نرخی ماددە خۆراکییەکان گران بووە تووشی هەژاری سەخت بوونەتەوە.

ڕێکخراوی ئۆکسفامی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا هۆشداری داوە کە پێشبینی دەکرێت ٨٦٠ ملیۆن کەس تا کۆتایی ئەمساڵ تووشی هەژاری سەخت دەبنەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بەرزبوونەوەی نرخی شمەک و ماددە خۆراکییەکان لە جیهان بەهۆی جەنگی ئۆکرایناوەیە کە ٦٥ ملیۆن کەس دووچاری هەژاری سەخت بوونەتەوە و ١٩٨ ملیۆن کەسیش بەهۆی کاریگەری و لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تووشی هەژاری بوونەتەوە.

Paylas: