موقتەدا سەدر دەستی لە کاری سیاسیی کێشایەوە
پەیامی کورد... موقتەدا سەدر دەستی لە کاری سیاسیی کێشایەوە
ئەمڕۆ موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، واز لە کاری سیاسەت دەهێنێت. ساڵح محەممەد ئەلعێراقی وەزیرەکەی سەدر، هەموو هەژمارەکانی خۆی داخست، کە لە ڕێگایانەوە بیروڕا و هەڵوێستەکانی ڕابەری ڕەوتی سەدری بڵاو دەکردەوە.
ئەمڕۆ موقتەدا سەدر ڕایگەیاند واز لە کاری سیاسەت دەهێنێت و هەموو نووسینگەکانی سەر بە ڕەوتی سەدری داخست، جگە لە چەند دامودەزگایەکی ڕۆشنبیریی.
هەروەها وەزیرەکەی سەدریش هەموو ئەو هەژمارانەی داخست، کە لە ڕێگایەوە بیروڕای موقتەدا سەدری بڵاو دەکردەوە.
جێگای ئاماژەیە لە دوای هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ساڵی پار، دوای ئەوەی ڕەوتی سەدر نەیتوانی حکومەت پێک بهێنێت، لە پەرلەمان هاتەوە دەرەوە و لایەنگرانی ڕەوتەکە، دەستیان بە خۆپیشاندان و مانگرتنی کراوە کرد. ئەمەش عێراقی خستە دۆخێکی سیاسیی چەقبەستووەوە. تا سەرەنجام موقتەدا سەدر گۆشەگیربوونی خۆی لە کاری سیاسیی ڕاگەیاند. بەڵام جارێک نازانرێت ڕەوتی سەدر کارنامەی سیاسیی چییە بۆ ڕۆژانی ئایندە.