TR KU SO
FB X
Cîhan

موقتەدا سەدر: حەشدی شەعبی نابێت سەر بە هیچ لایەنێک بێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 04 Ağustos 2022 22:48

پەیامی کورد... موقتەدا سەدر: حەشدی شەعبی نابێت سەر بە هیچ لایەنێک بێت

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت، عێراق لەبەردەم هەلێکی زێڕیندایە بۆ گۆڕانکاریی ڕیشەیی و دەشڵێت، «حەشدی شەعبی نابێت سەر بە هیچ لایەنێک بێت».

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکیدا ڕایگەیاند، پێویستە یەکڕیزی لەسەر بنەما گشتییەکان و هاوتەریب بێت لەگەڵ یاسا ئاسمانییەکاندا، وتیشی، «یەکڕیزیی زۆر گرنگە لەسەر بنەمای خۆشەویستیی ڕاستەقینە بۆ نیشتمان و لەسەر بنەمای چاکسازی و لەناوبردنی گەندەڵی بێت».

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق لەبەردەم هەلێکی زێڕیندایە بۆ گۆڕانکاریی ڕیشەیی.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر هۆشداریدا و وتیشی، «نابێت حەشدی شەعبی سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسی بێت.

Paylas: