TR KU SO
FB X
Cîhan

ئایا ئەمریکا بۆ شەڕی جیهانی سێهەم ئامادە دەبێت ؟؟؟

سارا
Yazar
📅 27 Nisan 2020 17:03

پەیامی کورد     ...     ئایا ئەمریکا بۆ شەڕی جیهانی سێهەم ئامادە دەبێت   ؟؟؟ 

مارشال ی شەورەوی سەردانی کەشتی فڕۆکەهەلگری ئەمریکا ی کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ، « The Drive» ئەمریکا بۆ شەڕی جیهانی سێهەم لەگەڵ یەکیتی شەورەوی خۆی ئامادە دەکات .

لە مەقالەیەکی بڵاوکراوە لە گۆڤاری ناوبراودا ، باس لە چاوپێکەوتن ودیداری شاندی نوێنەرانی یەکیتی شەورەوی بە سەرپەرشتی و بەرپرسیاریەتی مارشاڵ سێرگی  ئاخرۆمییف دەکرێت کە لە ساڵی ١٩٩١ ی میلادی خۆکۆژی کرد ، ئاخرۆمییف بە شێوەی ڕاستەوخۆ توانی لەگەڵ کەشتی فرۆکەهەڵگر ی " تێئۆدۆر ڕۆزڤڵت " ئاشنا ببێت .

مانگێک لە دوای ئەم دیدار و چاوپێکەوتنە ، ڕۆناڵد ڕەیگان ، ٤٠ ەمین سەرۆککۆماری ئەمریکا ئەم ڕووداوە خستە بەر شرۆڤە و شیکردنەوەوە و ووتی : " ئاخرۆمییف لە سەر کاری یەکسانی هەوانەوەردی و فڕۆکەکانی ئێمەوە چاودێری کرد . بە گشتی ئەو ڕۆژێکی لە سەر عەرشەی یەکێک لە عەجایباتی جیهاندا تێپەڕاند ، فڕۆکەخانە سەر ئاو کە لە فڕۆکەی شەڕکەری ئەو دا ، هیچ شتێکی جێگای هەڵسەنگاندن بوونی نەبوو ."

بە پێی ووتەکانی ڕەیگان ، ئاخرۆمییف نەیتوانی لەگەڵ ئەم ڕاستییەدا خۆی ڕابێنێت کە مەلەوانانی ئاسایی ئەمرکا و فڕۆکەوانان لە سەر کەشتی فڕۆکەهەلگری " ڕۆزڤێڵت " کارگەلێک بە ئەنجام دەگەێنن کە لە شەورەوی تەنیا ڕاسپاردەی ئەفسەرانی زۆر پلە باڵا دەدرێت ، لەوانەیە هەر لە بەر ئەمە خۆکژی کردبێت .

بە پیی نووسراوەی گۆڤاری ناوبراو ٢٥ مانگی ئاگۆست ی هەمان ساڵ کەشتی فرۆکەهەڵگری " تێئۆدۆر ڕۆزڤێڵت " لەگەڵ گرووپی زەربەتی بوو بە یەک و سەفەری خۆیانیان بەرەو ئاتلانتیکی باکوور دەست پێکرد و لە مانۆڕێکدا بەشدارییان کرد کە " زیاتر لە هەموو شتێک بە بیر هێنرەوەی ئەوە بوو کە ئەمریکا لە ئەگەری ڕوودانی شەڕ لەگەڵ یەکیتی شەورەوی دا دەتوانێ چ کارێک ئەنجام بدات " .

 

Paylas: