ئەمریکا داواکاری شەڕ نییە لەگەڵ ئێران
ژەنراڵ جۆزێف ووتێل ، بەرپرسی فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا دوێنێ ڕایگەیاند ویلایەتەیەکگرتووەکان داواکاری دەست پێکردنی شەڕ لەگەڵ ئێران نییە و هیواخوازی چارەسەری ناکۆکییەکانە لەگەڵ تاران لە ڕێگای دیپلۆماسییەت و فشاری ئابوورییەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ژەنراڵ جۆزێف ووتێل ئەم بابەتەی لە ووڵامی پرسیارێک لەمبارەوە ڕاگەیاند کە ئایا ئەمریکا لە دەستپێکی تێکهەڵچوونی سەربازییە لەگەڵ ئێران ە بەڵام ووتی : هیزەکانی چەکداری ئەمریکا لە حاڵەتی پێویستدا ئامادەیە ووڵامی بەپەلە و ڕووخێنەر بداتەوە .
پەیوەندی ئەمریکا و ئێران دوای سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ تاریکتر و ناڕوونتر بووە . سەرۆککۆماری ئەمریکا ئێرانی بە سەرچاوەی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە و پاڵپشتی لە تێرۆریسم لە قەڵەمدا .ڕابەرانی ئێران لە ووڵامدا سۆزیانداوە لە بەرامبەر فشاری واشینتۆن خۆ بە دەستەوە نەدەن و خەتی سیاسی خۆیان درێژە پێ بدەن .