ئەمریکا جارێکی دیکە ئامادەیی خۆی بۆ ووتووێژ لەگەڵ ئێران دەربڕی
پەیامی کورد ... ئەمریکا جارێکی دیکە ئامادەیی خۆی بۆ ووتووێژ لەگەڵ ئێران دەربڕی .
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌یی ووڵاته‌كه‌ی پیشاندا بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران له حاڵه‌تێكدا "ئه‌گه‌ر ئێران ره‌فتاره‌كانی بگۆڕێت".
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، "واشینتۆن ئاماده‌یه له‌هه‌ر كاتێكدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران بكات ئه‌گه‌ر ئێران به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ره‌فتاره‌كانی بگۆڕێت".
مایك پۆمپیۆ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، "ئیراده‌ی سه‌رۆك دۆناڵد ترامپ به‌هیچ جۆرێك نیه‌تی ئه‌وه‌ی نیه سزاكان له‌سه‌ر ئێران سووك بكات".
هەروەها ڕایگەیاند : "په‌له‌ناكه‌ین، هه‌ڵمه‌تی گه‌مارۆوەكانیش به‌رده‌وام ده‌بێت، سزاكان ته‌نها ئابووری نین به‌ڵكوو بۆ په‌راوێزخستنی ئێرانه له رووی دیپلۆماسییه‌وه له ناوچه‌كه‌دا".