TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا ڕۆڵی خۆی لە نائارامییەکانی ئێران ڕەت کردەوە

سارا
Yazar
📅 10 Kasım 2022 01:38
پەیامی کورد   ...  ئەمریکا ڕۆڵی خۆی لە نائارامییەکانی ئێران ڕەت کردەوە

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : سەرۆککۆماری ئەمریکا لە قسەکانی خۆیدا بە هەستێک کە لە سەرەتای ئەم ناڕەزایەتییانەوە لە ئێران هەمانبوو ، واتا کەرەستە و ئامرازی هاودڵی و یەکدەنگی لەگەل ناڕازییان ئاماژە دەکات .

هۆکاری بەردەوامی نائارامییەکان ، ئارمانگەلی مەشرووع ، ڕاستەقینە و لە دڵەوەی خەڵکی ئێرانە و خەڵک لەو باوەڕەدان حکوومەت ئەوانی لە مافی و داواکارییەکانیان بێ بەش دەکات .

ئێران حەز دەکات ئەم نائارامییانە بە ئێمەوە ببەستێتەوە تاکوو بتوانێ ویلایەتەیەکگرتووەکان سەرزەنشت بکات بەڵام ڕاستییەکە ئەمەیە کە حکوومەتی ئێران لەگەڵ کێشەگەلێکدا بەرەوڕوو کە لە بنەڕەتدا درووست کراوی خۆیەتی .

دەستەبەرکردنی ڕێگای ئەم بزووتنەوەیە بە خەڵکی ئێران ەوە بەستراوەتەوە .

Paylas: