TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا له‌ باره‌ی ناردنی دۆلار بۆ عێراق دڵنیایی ده‌دات

Rozan Ateş
Yazar
📅 24 Aralık 2023 22:25

پەیامی کورد... ئەمریکا له‌ باره‌ی ناردنی دۆلار بۆ عێراق دڵنیایی ده‌دات


باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق جەخت لە بەردەوامی ناردنی دۆلار بۆ عێراق دەکاتەوە.

ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاند، “بۆ یەکەمجار بانکە عێراقییەکان دەستیان بە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ بانکە نێودەوڵەتییەکان کردووە، ئەمەش هەنگاوێکی باشە بۆ پێشکەوتن و چاکسازی لە کەرتی بانکیدا”.

باسی له‌وه‌ش كرد “لەپێناو بەدیهێنانی سەقامگیریی ئابووری، بەردەوام دەبین لە پێشکەشکردنی دۆلاری ئەمریکی”.

ئەوه‌ش لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە و ئومێدی چارەسەری قەیرانی دۆلار هەیە کە ماوەی چەند مانگێکە لە عێراق بەردەوامە .

Paylas: