ئەمریکا ١٧ کەسایەتی و دامەزراوەی سوریای خستە لیستی گەمارۆکانەوە
پەیامی کورد ... ئەمریکا ١٧ کەسایەتی و دامەزراوەی سوریای خستە لیستی گەمارۆکانەوە
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا رایگەیاند، سزایان بەسەر حەوت کەسایەتی و ١٠ دامەزراوەی سوریادا سەپاندووە.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، بە پاڵپشتی هەوڵەكانی حكومەتی ئەمریكا بۆ زیاتركردنی بەرپرسیارێتی و گەیشتن بەچارەسەرێكی سیاسی بۆ ئاڵۆزیەكانی سوریا، سزای گەورە بەرپرسانی حكومەتی سوریایان داوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سزایان بەسەر حەوت کەسایەتی و ١٠ دامەزراوەی سوریادا سەپاندووە، كە لەنێو قەوارەكاندا بانگی ناوەندی ئەو وڵاتەی تێدایە، دەشڵێت، ئەو كەسانە لە شوێنە جیاجیاكانی سوریادان و كەسانی قەدەغەكراون لەلایەن ئەمریكاوە.
باس لەوەشكراوە، سزاكانی ئەمریكا بە ئامانجی خاوكردنەوەی وەبەرهێنانی داهاتووە لەو ناوچانەی، كە لەژێر كۆنتڕۆڵی حكومەتی سوریادان.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا دەشڵێت، "بەردەوام لەگەڵ گەلی سوریادا دەوەستین."