TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 21 Eylül 2020 13:26

پەیامی کورد ... ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا واژۆ لەسەر فەرمانێکى جێبەجێکردن دەکات، کە تیایدا رێگە بە ئیدارەى ئەمریکا دەدات سزا بەسەر لایەن و بازرگانانى چەک بسەپێنێت کە لەگەڵ ئێراندا مامەڵە دەکەن.

 

بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز کە بە پشتبەستن بە لێدوانی بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، ئێران کەرەستەى پێویستى لەبەردەستدایە بۆ دروستکردنى چەکى ئەتۆمى تا کۆتایی ئەمساڵ و لە ئێستادا تاران و کۆریاى باکور دەستیانکردووەتەوە بە هاریکارى لە پڕۆسەى دروستکردنى موشەکى دوورهاوێژدا.

Paylas: