TR KU SO
FB X
Cîhan

نەبیە بێری جارێکی دیکە دەبێتە سەرۆکی پەرلەمانی لۆبنان

سارا
Yazar
📅 01 Haziran 2022 13:15
پەیامی کورد   ...  نەبیە بێری جارێکی دیکە دەبێتە سەرۆکی پەرلەمانی لۆبنان

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە " نەبیە بێری " بۆ هەفتەمین جار وەکوو سەرۆکی پەرلەمانی لۆبنان هەڵبژێردرا

میدیاکانی لۆبنان ڕایانگەیاند : نەبیە بێری بە بەدەستهێنانی ٦٥ دەنگ لە کۆی گشتی ١٢٨ دەنگ توانی جارێکی دیکە وەکوو سەرۆکی پەرلەمانی لۆبنان هەڵبژێردرێت .
ئەو لە دوای ئەم هەڵبژرادنە ووتی : زۆر بە پاکی و ڕاستگۆیانە دەستەکانم بە مەبەستی ڕزگارکردنی ووڵات بەرەو هەمووان درێژ دەکەم ، دەبێ لە ڕەتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دوژمن پێکەوە یەکگرتوو ببین

جێگای ئاماژەدانە نەبیە بێری لە ساڵی ١٩٩٢ بۆ یەکەمین جار وەکوو سەرۆکی پەرلەمانی لۆبنان هەڵبژێردرا و تاکوو ٧ دەورەی لەسەر یەک ئەم پۆستەی لە سەر شان بووە .
 

 

Paylas: