Cîhan
چین بەپەلە داوا لە کەنەدا دەکات بەڕێوبەری هۆواوی ئازاد بکات
پەیامی کورد ... چین بەپەلە داوا لە کەنەدا دەکات بەڕێوبەری هۆواوی ئازاد بکات .
وەزیری دەرەوەی چین لە یەکەمین دیداری خۆی لەگەڵ هاوتا کەنەدییەکەی دوای ئاڵۆزییەکان لە سەر دەستبە سەر کردنی " منگ وانژۆ " بەڕێوبەری پلە باڵای کۆمپانیای هۆواوی ، داوای بەپەلە ئازادکردنی ئەوی کرد .
وانگ ئیی ڕووبە " کریستیا فریلەند " ڕایگەیاند : دەوڵەتی چین بە جەختەوە لە ماف و سەروەرییەکانی شاروەندەکان و کۆمپانیا چینییەکان پارێزگاری دەکات .
جێگای ئاماژەدانە وانژۆ یەکەمی سێپتەمبەری ٢٠١٨ لە لایەن دەوڵەتی کەنەداوە ، بە تاوانی دەور دانەوەی گەمارۆوەکانی ئێران لە ڕێگای کۆمپانیای هۆواوی و هەروەها فڕۆشتنی کەل و پەل بە تاران دەست بەسەر کراوە .