TR KU SO
FB X
Cîhan

ژنێکی ئەمریکی بە شانسترین ژنی جیهان دەبێتە مۆڵتی میلیۆنەر

سارا
Yazar
📅 27 Mart 2020 18:05

پەیامی کورد    ...    ژنێکی ئەمریکی بە شانسترین ژنی جیهان دەبێتە مۆڵتی میلیۆنەر 

شانس بۆ جاری دووهەم ژنێکی ئەمریکی هاوڕایەتی دەکات و دەبێتە مۆڵتی میلیۆنەر

بە پێی ڕاپۆرتێک لە یوو پی ئای ، " ئان کاسال " یەکێک لە دانیشتووانی شاری سەنت لووئیس لە ئەیالەتی میزۆری ئەمریکا پێش ١٨ ساڵ لە دوای یەکەمین بردنەوەی لە جیکپات ، ئەم جارە توانی سێ میلیۆن دۆلار بباتەوە .

کاسال لە ساڵی ٢٠٠٢ توانیویەتی ببێتە براوەی جێک پات بە بەهای ٥٠ هەزار دۆلار . ئەو لە سەرەتای مانگی مارسی ئەمساڵ بۆ جارێکی دیکە شانسی خۆی تاقی دەکاتەوە و چەند بلیتێکی دیکە دەکڕێت . ئەم جارەش شانس هاوڕایەتی دەکات و ئەو ژمارانەی کە لە تیرووپشکی ١١ی مارس دا بە براوە ڕاگەێندرابوون ، هەمان ئەوانە بوون کە ئەو لە بلیتەکانی خۆیاد ڕایگەیاندبوو لە دەرئەنجامدا جارێکی دیکە براوەی جێک پات بوو بەڵام ئەم جارە ئەو دیارییەکە کە دەیباتەوە سێ میلیۆن دۆلار بووە .

Paylas: