TR KU SO
FB X
Cîhan

ناوی زیرەکترین ووڵاتانی دوونیا بڵاو کرایەوە

سارا
Yazar
📅 12 Ocak 2019 21:56

پەیامی کورد  ...  ژاپۆن ناونیشانی زیرەکترین خەڵکی دونیایان پێ بەخشرا

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بڵاوکراوەی فۆربێس ، لیستی زیرەکترین خەڵکی دونیایان بڵاو کردەوە .

بە پێی ئەم لیستەی کە بڵاو کراوەتەوە ، ووڵاتی ژاپۆن لە سەرووی ئەم ناونیشانەوە دانراوە .

هۆکاری دانانی ئەم لیستەیە بەم شێوەیە بە گوێرەی ڕێژەی براوەکانی جایزەی نۆبڵ ، هەروەها ڕێژی زیرەکی و سەرکەوتنگەلی خوێندن دانراوە .

هەر بە پێی ئەم لیستەیە ووڵاتی ژاپۆن باشترین کارکردیان لە هۆکارە ناوبراوەکاندا هەبووەو توانییان پلەی یەکەم بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن .

  هەروەها لە پلەکانی دووهەم و سێهەم هەر یەکە لە سویسرا و چین دانران و ئەمریکا ش لە پێگەی چوارەم دانرا .

ووڵاتی ڕووسیا ش لەم لیستی ئەم ناوانەدا لە پلە شەشەم دایە

Paylas: