نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پهیامێكى گرینگ بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پهیامێكى گرینگ بڵاو دەکاتەوە .
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پهیامێكى لهسهر سووتاندنى بارهگاى پارتى له بهغدا بڵاوكردهوه و رایگهیاند،"سوتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا شەرمەزار دەکەین"
نێچیرڤان بارزانى رایگهیاند،"ئێمە ئەو هێرشە شەرمەزاردەکەین و بە کردەوەیەکی ئاژاوەگێڕانەی دادەنێین. هێرش بۆ سهر بارهگاى حزبێك كه هێزێكى سهرهكیى ڕوخاندنى دكتاتۆرى بوه له عێراق، هێرشه بۆ سەر مێژوی خەباتی هاوبەشی کورد و هێزە عێراقییە شۆڕشگێڕەکان لەپێناو نەهێشتنی زۆرداری و دیکتاتۆری. هەڕەشهیە بۆ سەر پێکەوەژیانی ئاشتیانە، لەباربردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و سیاسییه و لەگەڵ بنەماکانی دەستور و دیموکراسى و مافەکانی مرۆڤ، ناكۆكه."
دهقى پهیامهكه:
سووتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا شەرمەزار دەکەین
سهرلهبهیانیى ئهمڕۆ گرووپێكى لهیاسادهرچوو بارەگای لقی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە شاری بەغدا سووتاند و لە کاتی هێرشەکەدا ئاڵای کوردستان و وێنەی سیمبولەکانی کورد سووتێندراون و ئاڵای حەشدی شەعبی هەڵکراوه.
ئێمە ئەو هێرشە شەرمەزار دەکەین و بە کردەوەیەکی ئاژاوەگێڕانەی دادەنێین. هێرش بۆ سهر بارهگاى حزبێك كه هێزێكى سهرهكیى ڕووخاندنى دكتاتۆرى بووه له عێراق، هێرشه بۆ سەر مێژووی خەباتی هاوبەشی کورد و هێزە عێراقییە شۆڕشگێڕەکان لەپێناو نەهێشتنی زۆرداری و دیکتاتۆری. هەڕەشهیە بۆ سەر پێکەوەژیانی ئاشتیانە، لەباربردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و سیاسییه و لەگەڵ بنەماکانی دەستوور و دیموکراسى و مافەکانی مرۆڤ، ناكۆكه.
هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و هێزە چەکدارەکانی عێراق مێژوویەکی تازەی هاوبەشیان لە شەڕی داعشدا تۆمار کرد، ئێمە هیوادارین ئەو هاوبەشییە هاوکارییەکی زیاتری بەدوادابێت لەڕووی سیاسییەوە لەپێناو دەربازکردنی هەموو خەڵکی عێراق لەو بارودۆخە ناخۆشەی تێیکەوتووە.
نابێ هیچ لێدوان و مشتومڕێک لە هیچ بوارێکدا ئەو هاوبەشییە تازەیەی نەتەوە و پێکهاتەکانی عێراقى تازهدا تێکبدات، دەبێ هەموو لایەک ئەو هاوخەباتییەی ڕابردوو بەکار بێنین بۆ یارمەتیدانی حکوومەتی فیدرالی عێراق لەپێناو هێنانەکایەی بەڕێوەبردنێکی باشتر کە لە خزمەت خەڵکی عێراقدا بێت.
داوا لە هەموو لایەک دەکەین بە ئارامی مامەڵە لەگەڵ ئەو ڕووداوە بکەن و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی عێراق لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە یاسایییەکانیان بە شێوەیەکی جیددی و خێرا دەستپێ بکەن و تێكدهران ڕووبهڕووى یاسا بكرێنهوه.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
17/10/2020